کوردستانی
فواد حسێن: زیانى راگرتنى نه‌وتى هه‌رێم 25 ملیار دۆلاره
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عیراق كه له پشكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه، زیانى راگرتنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له 30 مانگى رابردوو ئاشكرا ده‌كات.
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق رایگه‌یاند "عیراق بە هۆی داخستن و وەستاندنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، له‌نێوان 22 تا 25 ملیارد دۆلار زیانى كردووه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، هێشتا چاوەروانی وەڵامی وەزارەتی نەوتی فیدراڵین".
له دوو رۆژى رابردوو ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه، هه‌ر یه‌كه له هه‌رێم و به‌غداو كۆمپانیاكانى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت، له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم رێككه‌وتوون و بڕیاربوو له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه هه‌نارده‌ى نه‌وت ده‌ستپێبكاته‌وه.
ع
بیروڕا



