کوردستانی

دابەشکردنی نەوتی ماڵان دەستپێدەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


دابەشکردنی نەوتی ماڵان دەستپێدەکات
مەودا میدیا-

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم ئاشکرایکرد ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا دەستپێکردووە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم رایگەیاند "پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لە ( 1 تاوەکو 10/5) دەستپێدەکات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " بڕێکی باشی نەوت دابینکراوە و هەوڵدەدرێت بڕێکی زیاتر کۆبکرێتەوە بۆ ئەوەی پشکی زیاتر دابەش بکرێت".

ئەوەشی خستەڕوو "بۆ هەر خێزانێک 200 لیتر نەوت دابینکراوە و نرخی هەر بەرمیلێکی 200 لیتری نەوت بە 105هەزار دینار دیاریکراوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan