کوردستانی
گۆڕانكاریی له شوێنى مانه‌وه‌ى حاجیانى هه‌رێم ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
بڕیاره بۆ حه‌جى ساڵى داهاتوو، شوێنى مانه‌وه‌ى حاجیانى هه‌رێمى كوردستان گۆڕانكاریی به‌سه‌ربێت و هۆتێله‌كه‌یان بۆ بگۆڕدرێت به باشتر.
كاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "شاندێكیان لە سعوودیە بەمەبەستی ئامادەكاری بۆ وەرزی حەجی داهاتوو، لەگەڵ دەستەی باڵای حەجی عیراق كۆبوونەوە و بڕیار درا كە بۆ ساڵی داهاتوو، هۆتێلی پێنج ئەستێرە و باشترین شوێنی مانەوە بۆ حاجیان دابین بكرێت".
سیروان عومه‌ر، خاوه‌نى كۆمپانیاى حه‌ج و عومره به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هه‌وڵدراوه بۆ ئه‌وه‌ى شوێنى مانه‌وه‌ى حاجیانى هه‌رێم باشتر بكرێت و شوێنه‌كه له رووى باشى و خزمه‌تگوزاریی گۆڕانكاریی تێدا بكرێت".
وتیشى "یه‌كێك له گۆڕانكارییه‌كان، نزیكى ئه‌و شوێنه یان هۆتێله‌یه له حه‌ره‌م، ئه‌مه بۆ حاجیانى هه‌رێم گرنگه، چونكه به‌شى زۆرى حاجیان كه سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن به‌ته‌مه‌نن، هه‌روه‌ها شوێنى مانه‌وه‌كه‌ش باشتر بكرێت".
ع
بیروڕا



