کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دیالۆگ تاکە رێگای چارسەری راستەقینەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 بافڵ جەلال تاڵەبانی: دیالۆگ تاکە رێگای چارسەری راستەقینەیە
مەودا میدیا-

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا ئاشکرایکرد بە گەرمی پێشوازیی لە رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی دەکات و پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان دەکات.

 بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "هەمیشە باوەڕی تەواویان بە گفتوگۆ و دیالۆگ هەبووە وەک باشترین میکانیزم بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هیواخوازن کە ئەم رێککەوتنە ببێتە دەروازەیەک بۆ خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی کوردستان و کۆتایی بە نادادپەروەری بهێنێت لە دابەشکردنی داهاتی گشتیی وڵاتدا".

ئەوەشی خستەڕوو "پێویستە  چیتر ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان پشتگوێ نەخرێن و بە تەواوی و بەپێی ئەوەی لە دەستووردا جێگیر کراوە رادەست بکرێن".

باسی لەوەشکرد "چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشەکان لە بەغدایە و ئەوان بە بایەخەوە لەم پەیوەندییە ستراتیژییە دەڕوانن، قوڵایی ستراتیجی چارەسەرکردنی کێشەکان لە بەغدا دەبینین و لەو رێگایەوە دەتوانین خزمەتی خەڵک و هەرێمەکەیان بکەن".

وتیشی "سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەی هەموو ئەو کەس و لایەنانە دەکەن، کە بە هەر شێوەیەک بووبێت، هاوکار و پشتیوان بوون بۆ گەیشتن بەم رێککەوتنە و سەرخستنی پرۆسەکە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan