جیهانی
ئێران: ئەمەریكا بەنیاز بوو ماڵی عەلی خامنەیی مووشەكباران بكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فەرماندەی هێزی ئاسمانیی ئێران رایگەیاند ئێران "هێزێكی گەورەیە" و ئاماژەی بەوەشكرد باوەڕ ناكات ئەمەریكا بتوانێت گەمژانە مامەڵە لەگەڵ وڵاتەكەی بكات دوای ئەوەی لە تۆڵەی كوشتنی قاسم سولەیمانی چەندین هێرشیانكردە سەر بنكە سەربازییەكانی لە عیراق.
عەمید ئەمیر عەلی حاجی زادە، فەرماندەی هێزی ئاسمانیی ئێران لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵیی رەسمیی ئێران "ئیرنا" كە ئەمڕۆ هەینی بڵاوكرایەوە رایگەیاند "لێدوانی بەرپرسە ئەمەریكاییەكان دژی ئێران بانگەشەی ناوخۆیی وڵاتەكەیانە"، ئەوەشی وت "ئێران لەڕووی تەكنۆلۆژیای ئاسمانییەوە رۆژ لەدوای رۆژ پێشكەوتن بەخۆیەوە دەبینێت و هیچ وڵاتێك ناتوانێت سەركۆنەی بكات".
ئەو فەرماندە سەربازییەی ئێران ئەوەشی وتووە "زانیارییان هەبووە كەوا ئەمەریكا بەنیاز بووە ماڵی عەلی خامنەیی، رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران موشەكباران بكات، بەڵام كاتێك تۆڵەكردنەوەی ئێرانی بینیوە نەیتوانیوە ئەو كارە بكات".