جیهانی
هەواڵی مردنی سەرۆکی کۆریای باکور تۆڕە کۆمەڵاتییەکان داگیر دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ مردنی سەرۆکی کۆریای باکور بەهۆی نەشتەرگەری دڵەوە تۆڕە کۆمەڵاتییەکانی داگیر کرد و وا بڵاوکرایەوە کە براکەی کیم جۆنگ بووەتە جێگرەوەی و کارەکانی وڵات بەڕێوە دەبات، بەڵام ئەم هەواڵە لەلایەن میدیاکانی ئەو وڵاتە رەتکرایەوە.
دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ مردنی کیم جونگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکور بەهۆی نەشتەرگەری دڵەوە تۆڕە کۆمەڵاتییەکانی داگیر کرد و میدیاکانی ئەو وڵاتەش سەرەتا بێدەنگبوون لەوبارەیەوە دواتر رەتیانکردەوە کە کیم جون ئون مردبێت و برا بچوکەکەی چووبێتە شوێنی بۆ بەڕێوەبردنی کارەکان.
جێگای ئاماژەیە، بەپێی بەدواداچوونە رۆژنامەنوسیەكانی كۆریای باشور لە مانگی ئایاری ئەمساڵ سەرۆكی كۆریای باكوور كێشەی تەندروستی بۆ دروست بووە و بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر نەشتەرگەری دڵی بۆ كراوە، هەروەها دوێنێش بەپێی هەواڵی میدیا جیهانییەکان کە بڵاویانکردبووە دووبارە تەندروستی کیم جۆنگ تێکچووە و خراوەتە ژێر چاودیری وردی پزیشکی.