جیهانی
جەواد زەریف: ئەوروپا بووەتە گوێڕایەڵی ئەمریکا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند ئەمریکا و ئەوروپا بە خوێندنەوەی هەڵە لە بڕیاری ژمارە 2231 ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ناتوانن ئامۆژگاری ئێران بکەن.
محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر نووسیویتی "ئەمریکا بە پێچەوانەی بڕیاری ژمارە 2231 ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، لە ساڵی 2017 تا ئێستا بەردەوام هەوڵی سەپاندنی ئیرادەی خۆی دەدات"
ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەوروپا لە جێی پەیرەوکردنی ئەو بڕیارە بووەتە گوێڕایەڵی ئەمریکا ئەوان ناتوانن بە پێی خوێندنەوەی هەڵەیان لە بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئامۆژگاری ئێران بکەن".
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران روونیشیدەکاتەوە "ئێران نە چەکی ناوەکیی هەیە و نە مووشەکێک کە توانای هەڵگرتنی ئەو چەکانەی هەبێت. بزانن کێ ئەو چەکانەی هەیە".