جیهانی

وڵاتێكی ئیسلامی سزای جەڵدلێدانی زیناكاران هەڵدەوەشێنێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وڵاتێكی ئیسلامی سزای جەڵدلێدانی زیناكاران هەڵدەوەشێنێتەوە
مەودا میدیا- 

سەرچاوەكانی هەواڵی سعودیە بڵاویانكردەوە دەسەڵاتی دادوەریی بەپێی فەرمانێكی سەلمان بن عەبدولعەزیزی پاشای ئەو وڵاتە سزای جەڵدلێدان لەسەر ئەو ژنان و پیاوانە هەڵدەگرێت كە پەیوەندی ناشەرعی لەگەڵ یەك دەبەستن و سزاكەشیان دەگۆڕێت بە قەرەبووی مادی یان زیندانیكردن.
   
بەپێی بەڵگەنامەیەك كە راگەیاندنەكانی عەرەبستانی سعودیە بڵاویانكردووەتەوە هاتووە "ئەو بڕیارە لە چوارچێوەی بەرەوپێشچوونی ئەو چاكسازییانەیە كە لە بواری مافەكانی مرۆڤ لەو وڵاتە بەدیهاتووە لەژێر رێنماییەكی شا سەلمان بن عەبدولعەزیز و بەسەرپەرشتی و بەدواداچوونی راستەوخۆی محەمەد بن سەلمانی جێنشینی شای سعودیە".

چالاكوانانی مافی مرۆڤ دەڵێن "سعودیە یەكێكە لەو وڵاتانەی لەسەر ئاستی جیهان و لە بواری مافی مرۆڤدا ناوبانگێكی هەیە، هەروەها بەتوندی سەركوتی ئازادییەكان دەكات و ئەو كەسانەش دەچەوسێنێتەوە كە رەخنەیان لە سیستمی سیاسی ئەو وڵاتە هەیە".
هاوكات لەكاتی وەرگرتنی پۆستی جێنشینی لەلایەن محەمەد بن سەلمانەوە كۆمەڵێك رێوشوێنی جیاواز بۆ باشتركردنی ناوبانگی سعودیە گرتووەتەبەر و راستەوخۆ سەرپەرشتی ئەو چاكسازییانەش دەكات.

لە چوارچێوەی ئەو چاكسازییە جێبەجێكراوانەشدا:
ساڵی 2018 رێگە بەوە درا ژنان بۆ سەیركردنی یارییەكانی تۆپی پێ سەردانی یاریگاكان بكەن.
هەروەك رێگە بەوەش درا ژنان مۆڵەتی شۆفێری وەربگرن و خۆیان ئۆتۆمبێلیان هەبێت. 
لەلایكی دیكەیشەوە ساڵی 2019 بە مەرسومێكی شاهانەیی رێگە بەوە درا ژنان بێ وەرگرتنی مۆڵەتی خانەوادەكانیان گەشت بۆ دەرەوەی سعودیە بكەن.
رێگە بەوەش درا ژنان و پیاوان پێكەوە بچنە چێشتخانەكان و لەگەڵ یەكتر نان بخۆن.

سزای جەڵدلێدان "داركاریكردن" بەسەر ئەو ژن و پیاوانەدا جێبەجێ دەكرێت كە هاوسەرگیرییان نەكردووە، بەڵام پەیوەندیی ناشەرعی "سێكس"یان پێكەوە ئەنجامداوە، بەڵام ئەگەر هاتوو ژن و پیاوەكە هاوسەرگیرییان كردبوو و پەیوەندیی ناشەرعییان ئەنجامداوە، ئەوە بەپێی حوكمی ئیسلامی دەبێت تا دەمرن بەردباران بكرێن.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان