جیهانی

ئێران خەریكە بەسەر كۆرۆنا سەردەكەوێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران خەریكە بەسەر كۆرۆنا سەردەكەوێت

مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستی ئێران رایدەگەیەنێت، هەفتەیەك دەبێت بۆمان دەركەوتووە تووشبوون و گیان لە دەستدان بەهۆی كۆرۆناوە لە ئێران لە سەدا 50 بۆ لە سەدا 70 كەمی كردووە.

ئیرەج حەریری، جێگری وەزیری تەندروستی ئێران بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاندووە "لە ماوەی رابردوودا دەركەوتووە كە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران بەراورد بە هەفتەیەك پێش ئێستا كەمی كردووە و مردنیش بەهەمان شێوە".

هەروەها وتویەتی "تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران بۆ لە سەدا 50 كەمی كردووە و گیان لە دەستدانیش بۆ لە سەدا 70 كەمی كردووە".

باسی لەوەشكردووە "پێویستە هاوڵاتیانی ئێران پابەندی رێنماییە تەندروستی و خۆپارێزیییەكان دەبن".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان