کوردستانی
هەسەدە پەلامارێکی گرووپە چەکدارەکانی تێکشکاند
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) سەبارەت بە هەوڵێکی هێزەکانی سەر بە حکومەتی کاتیی دیمەشق بۆ پەلاماردانی بەنداوی تشرین بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.
هەسەدە رایگەیاند "بەرەبەیانی ئەمڕۆ گرووپێک لە چەکدارانی سەر بە دیمەشق هەوڵیاندا دزە بکەنە ناو یەکێک لە سەنگەرەکانی هێزەکانمان لە سنووری بەنداوی تشرین، بە بەکارهێنانی چەکی دەستیی و نارنجۆک شەڕڤانانمان بکەنە ئامانج".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هێزەکانیان دەستبەجێ وەڵامی گرووپە چەکدارەکانیان داوەتەوە و لە ئەنجامدا یەکێک لە چەکدارەکان کوژراوە و ئەوانی تریش تەرمی کوژراوەکەیان لە شوێنی پێکدادانەکە بەجێهێشتووە و هەڵهاتوون".
ئەوەشی خستەڕوو "هێزەکانیان دژی هەر هەڕەشە و هەوڵێک بۆ تێکدانی سەقامگیریی و پاراستنی پێگەکانیان، مافی بەرگریی رەوای خۆیان بەکارهێناوە".
ب ح

بیروڕا