کوردستانی
ئیدارەی خۆسەر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی هەرێمی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا، بەبۆنەی شەشەمین ساڵی داگیرکردنی سەرێکانی و گرێ سپییەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی هەرێمی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند "رزگارکردنی ناوچە داگیرکراوەکان و گەڕاندنەوەی دانیشتووانەکەی بە شێوەیەکی شکۆمەندانە ئەرکێکی نیشتیمانی و مرۆییە و نابێت پشتگوێ بخرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "تورکیا و گرووپە تووندڕەوەکانی سەربە ئەنکەرە هەڕەشەیەکی راستەوخۆن بۆ سەر یەکپارچەیی خاکی سوریا، پێویستە هێزە نیشتیمانییەکان یەکبگرن کۆتایی بە داگیرکاریی تورکیا بهێنن".
دەقی راگەیەندراوەکەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی هەرێمی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا:
“لە ساڵی 2019 دەوڵەتی تورک بە هاوکاریی گرووپە چەتەکانی هێرشێکی بەرفراوانی دژی شارەکانی سەرێکانی و گرێ سپی ئەنجامدا و ئارامی و ئاسایشی ناوچە ئارامەکانمانی کردە ئامانج، لە هێرشەکانیدا هەموو جۆرە چەکێک و چەکە قەدەغەکراوەکانی بەکارهێنا و ئەمە لەناو بێدەنگییەکی نێونەتەوەیی شەرمندا دژی گەلەکەمان ئەنجامدرا.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا سەدان هەزار مەدەنی کۆچبەربوون، پێشێلکاریی گەورە بەرامبەر مافەکانی مرۆڤ وەکو کوشتن، ڕفاندن، تاڵانکردن و ڕووخاندنی ژێرخان ئەنجامدران، ئەمە لە چوارچێوەی سیاسەتی سیستەماتیکدا کە ئامانجی قڕکردنی ئەتنیکی، گۆڕینی دیمۆگرافیای ئەو ناوچانەبوو، ئەنجامدرا. تاوەکوو ئەمڕۆ سەرێکانی و گرێ سپی لەژێر داگیرکارییدان و دانیشتووانەکەی بەهۆی لەناوچوونی ئاساییش و بەردەوامیی پێشێلکارییەکانی ڕۆژانە بەرامبەر خەڵکانی مەدەنی، لە ناڕەحەتیدا دەژین.
ئێمە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دووپاتی دەکەینەوە کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و گرووپەکانی سەر بەو، هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆن بۆ سەر یەکپارچەیی خاکی سووریا و ڕەخساندنی ئارامی و ڕزگارکردنی ناوچە داگیرکراوەکان و گەڕاندنەوەی دانیشتووانەکەی بە شێوەیەکی شکۆمەندانە و ئارام ئەرکێکی نیشتیمانی و مرۆییە و نابێت پشتگوێ بخرێت.
بەم بۆنەیەوە بە ڕێزەوە شەهیدانی قارەمانی هەسەدە، یەپەژە و خەڵکی مەدەنی کە قارەمانانە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و گرووپەکانی سەر بەو وەستانەوە و بە خوێنی پیرۆزیان پارێزگارییان لە خاک و شکۆی خۆیان کرد، بەبیردەهێنینەوە.
پێویستە کارە نیشتیمانییەکانی سوریا لەگەڵ پێکهاتە جیاوازەکانی و هێزە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکاندا یەکبگرن تاوەکوو داگیرکاریی تورکیا کۆتایی پێ بهێنن، پڕۆژەکانی دابەشکردن بوەستن، بەیەکەوە کاربکەین بۆ سووریایەکی دیموکراتیک، یەکگرتوو، کە دادپەروەری، ئازادی و یەکسانی لەناو گەلەکەیدا باڵادەست بێت.
ئەمڕۆ سوریا دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس، کە دەیان ساڵ بە زۆرداری و ستەم وڵاتی بەڕێوەبرد، دەکەوێتە قۆناغێکی نوێوە. گەلی سوریا هێشتا لە چاوەڕوانیی هەنگاوی جددیدان بەرەو گەڕانەوەی ئارام و شکۆمەند بۆ سەر خاکی خۆیان.
گەلی سوریا بۆ بەڕێکخستنکردنی ئامانجەکانی شۆڕشی ئازادی، دادپەروەری و شکۆی مرۆڤەکان لەدژی نادادپەروەری و زۆرداری تێکۆشانی کرد. ئەرکی هەموو هێزە نیشتیمانی و سیاسییەکانە کە هێزەکانیان بکەنە یەک و یەکگرتوو بن تاوەکو هیوا و خواستەکانی ئەم گەلە بەدیبهێنن و ئەو قوربانییە گەورانە بپارێزن، کە بۆ دامەزراندنی سوریایەکی نوێ، ئازاد و دیموکراتیک داویانە.
ئێمە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک بەڵێنمان بۆ گەل و هێزەکانمان نوێ دەکەینەوە، کە تێکۆشانمان بە هەموو ڕێبازە ڕەواکان تاوەکو کۆتاییهێنان بە داگیرکاریی و گەڕانەوەی کۆچبەران بۆ شوێنی خۆیان، بونیاتنانی داهاتوویەکی شکۆمەند، ئازاد و دادپەروەر بۆ هەموو گەلی سوریا درێژە پێ دەدەین.
ب ح

بیروڕا