کوردستانی

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم راگەیەندرواێکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی ناوخۆی هەرێم راگەیەندرواێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ئاشکرایکرد پێنج ساڵ بەسەر واژۆکردنی ڕێککەوتنی شەنگالدا تێپەڕ دەبێت بەڵام هیچ کام لە تەوەرەکانی ئیداری و ئەمنیی بونیاتنانەوە جێبەجێ نەکراون.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند "رێککەوتنەکە نەخشە رێگای ئاساییکردنەوەی دۆخی شەنگالە بۆ دابینکردنی سەقامگیریی و ئۆقرەیی و گێرانەوەی متمانە بۆ ئاوارەکان تا بە ئازادی و سەربەرزی بگەڕێنەوە سەر زێدی باب و باپیرانیان".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغدا هەوڵیانداوە تەوەرەکانی رێککەوتنەکە جێبەجێ بکەن، بەڵام هەندێ هێز و کەسایەتی دەرەوەی دامەزراوە فەرمییەکان بەربەستی سەرەکی بەردەم جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەن".

ئەوەشی خستەڕوو "ئۆباڵی هێشتنەوەی دۆخی ئەو ناوچەیە لەوبارە نائاساییە خراپە دەخەنە ئەستۆی ئەوانەی بە ئاشکرا رێگرن لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی شەنگال".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan