کوردستانی

ئەمەریکا جێی متمانە نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمەریکا جێی متمانە نییە
مەودا میدیا-

سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد ئەمەریکا دوای 20 ساڵ ئەفغانستانی جێهێشت و رادەستی بزووتنەوەی تاڵیبانی کرد و یەمەن و سوریاشی بەجێهێشتووە دوای کۆتاییهاتنی بەرژەوەندییەکانی لەو وڵاتانە.

محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند "ئەمەریکا بەشوێن بەرژەوەندییەکانی خۆیدا دەگەڕێت و لەئێستادا مامەڵە لەگەڵ عیراق دەکات، لە کاتێکدا حزبە ئیسلامییەکان تێیدا دەسەڵاتدارن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەمەریکا مامەڵە لەگەڵ هێز دەکات، پێش ماوەیەک 10 ملیۆن دۆلاری بۆ دەستگیرکردنی ئەحمەد شەرع تەرخانکردبوو بەڵام ترەمپ لە کەنداو پێشوازیی لێکرد و دواتر شەرع لە نیویۆرک وەک سەرۆکی سوریا وتاری پێشکەش کرد.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan