کوردستانی
سەرۆکایەتی هەرێم: ئه‌ردۆغان پشتيوانى بۆ هه‌رێم دووپاتكردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە کە ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2025/10/9، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ئه‌نکه‌ره له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى كۆمارى توركيا كۆبووه‌وه.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "سه‌رۆك ئه‌ردۆغان پشتيوانى و پشتگيريى بەردەوامی وڵاته‌كه‌ى بۆ عیراق و هه‌رێمى كوردستان دووپاتكردووەتەوە و په‌يوه‌ندييه‌كانى ئەنکەرەی له‌گه‌ڵ هەرێم و بەغدا به گرنگ و جێى بايه‌خى توركيا له قه‌ڵه‌مداوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەردوولا ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێم بۆ بازاڕه‌كانى جيهان له رێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌يهانى توركييه‌وه بە گرنگ زانی کە له به‌رژه‌وه‌نديى ئابووريى ته‌واوى عیراقدايه، هاوڕا بوون كه پرۆسه‌كه خزمه‌ت به ئارامى و سه‌قامگيريى عیراق ده‌كات".
ئەوەشی خستەڕوو "نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ پشتیوانى و هاريكاريى توركيا له عیراق و هه‌رێم ده‌ربڕى و دووپاتىكرده‌وه كه توركيا دراوسێيه‌كى گرنگى هه‌رێمى كوردستان و عێراقه و ده‌توانن له زۆر بواردا و بۆ به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش، پێكه‌وه هاريكارى بكه‌ن".
ب ح

بیروڕا