کوردستانی
ئەو کەسەی تەقەی لە بارەگای پارتی کرد پێشمەرگەی خۆیانە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی سلێمانی ئاشکرایکرد ئەو کەسەی تەقەی لە بارەگای پارتی کرد لە ناحیەی عەربەت، دەرکەوت پێشمەرگەی هەمان حزبە و لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیرکراوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند "شەوی2025/10/7، کاتژمێر 11ی شەو کەسێک بەناوی(ب،أ،ی،ک) لە دایکبووی (1995) تەقەی لە بارەگای لایەنێکی سیاسی کردووە لەشارۆچکەی عەربەت، دوای بەدواداچوونی وردو کۆکردنەوەی زانیاریی، تۆمەتبار دەستگیرکراوە و دەستیش بەسەر چەکێک لە جۆری کڵاشینکۆف کە تاوانەکەی پێ ئەنجامداوە گیراوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ""تۆمەتبار دانى بە تاوانەکەیدا ناوەو پیشەی پێشمەرگەیە و باوکی شەهیدی هەمان حزبە، تەقەی لە بارەگاکەیان کردووە بەهۆی جێبەجێ نەبوونی داواکارییەکانی کە ئاراستەی حزبەکەی کردووە، هەڵساوە بە ئەنجامدانی ئەم تاوانە، لەئێستاشدا بەپێی ماددەی 31/405 لەسەر فەرمانی دادوەر راگیراوە".
ب ح

بیروڕا