کوردستانی
هەموو نەخۆشێك پێویستە بچێتە لای پزیشكی گشتی
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەپێی بڕیارێكی نەخۆشخانەی گشتی فێركاریی كەلار، بۆ لەمەودوا هەر نەخۆشێك كە سەردانی نەخۆشخانەكە دەكات پێش ئەوەی بچێتە لای پزیشكی پسپۆڕ، پێویستە پزیشكی گشتی بیبینێت.
د. حارس محەمەد، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی گشتی فێركاریی كەلار لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"بۆ لەمەودا پێویستە ئەو هاوڵاتییانەی بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر سەردانی نەخۆشخانەكەیان دەكەن، پێش ئەوەی لە بەشی راوێژكاریی لەلایەن پزیشكی پسپۆڕەوە ببینرێن، سەرەتا لەلایەن پزیشكی گشتییەوە ببینرێن و دواتریش لەلایەن ئەوەوە ئەو پزیشكە پسپۆڕەی بۆ دەستنیشان بكرێت كە پێویستە سەردانی بكات".
وتیشی"هۆكاری دەركردنی ئەو بڕیارە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە پێشتر بەشێك لە هاوڵاتییان كە سەردانی نەخۆشخانەكەیان كردووە نەیانزانیوە بچنە لای چ پزیشكێك، ئەویش بەهۆی ئەوەی نەیانزانیوە نەخۆشییەكەیان پەیوەندی بە چی پسپۆِرییەكەوە هەیە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"رۆژانە بەلانی كەم ١٠ پزیشكی پسپۆڕ لە بەشی راوێژكاریی نەخۆشخانەكەیان نەخۆش دەبینن".
ئ پ
بیروڕا



