کوردستانی

بافڵ تاڵەبانی پەیامێكی بڵاوكردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ تاڵەبانی پەیامێكی بڵاوكردەوە


مەودا میدیا-
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەكەم لەسەر ئاستی زانكۆكانی عیراق پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆك، مامۆستایان، فەرمانبەران و خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی كرد.

دەقی پەیامەكەی بافڵ تاڵەبانی:
لە دڵەوە پیرۆزبایی لە بەڕێزان سەرۆك، مامۆستایان، فەرمانبەران و خوێندكارانی خۆشەویستی زانكۆی سلێمانی دەكەم بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەكەم لەسەر ئاستی زانكۆكانی عیراق. 

ئەم دەستكەوتە گرنگە زانستییە كە بۆ جاری دووەمە زانكۆی دایك بەدەستی دەهێنێت مایەی خۆشحاڵی هەموو لایەكمانە و شانازییەكی دیكەیە بۆ سلێمانی. 

بەڵێنتان پێدەدەم وەك هەمیشە لەگەڵتانبم بۆ پێشخستنی زانكۆی سلێمانی، چونكە ئێوە بە ئاستە بەرزەكەتان سەری ئێمەتان بەرزكردووەتەوە. 

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan