کوردستانی

ئیتر سەرما دەستپێدەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئیتر سەرما دەستپێدەكات


مەودا میدیا-
بەپێی راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لەمڕۆوە  پلەكانی گەرما بە رێژەیەكی بەرچاو دادەبەزن و سبەینێ ئەگەری بارانبارین هەیە.

ئەمڕۆ شەممە، كەشناسی هەرێم رایگەیاند"ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما دوو بۆ چوار پلە نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ و وەرزی سەرما دەستپێدەكات". 

سەبارەت بە رۆژی یەكشەممەش دەڵێت" ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە كاتەكانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو، ئەگەری بارینی نمە باران و بارانی مامناوەند هەیە كە سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەكانی سەر بە پارێزگاری دهۆك دەستپێدەكات و لە درەنگانی شەودا سەنتەری شاری دهۆك و ناوچە شاخاوییەكانی سەر بە پارێزگای هەولێریش دەگرێتەوە". 

كەشناسی هەرێم بەرزترین پلەكانی گەرمای بەم شێوەیە پێشبینیكردووە:
 هەولێر: 27 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 26 پلەی سیلیزی
دهۆك: 25 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 28 پلەی سیلیزی
كەركوك: 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 32 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 16 پلەی سیلیزی
سۆران: 25 پلەی سیلیزی
ئاكرێ: 27 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 24 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 26 پلەی سیلیزی 
ئ پ 








Qaiwan
Qaiwan