کوردستانی
مەسعود بارزانی هیچ بڕەپارەیەكی بۆ هەڵەبجە تەرخان نەكردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی خەرجكردنی بڕێك پارە لەلایەن مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە بۆ شاری هەڵەبجە، بارەگای بارزانی روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و هەواڵەكەی رەتكردەوە.
لە روونكردنەوەكەدا بارەگای بارزانی دەڵێت"ماوەی چەند رۆژە لە ژمارەیەك میدیا و راگەیاندندا وا بڵاوكراوەتەوە كە لەسەر ئەركی سەرۆكی پارتی پاركێك وەك دیاری دراوەتە هاووڵاتیانی شاری هەڵەبجە و رێكاری پێویست بۆ دروستكردنی پاركەكە گیراوەتەبەر، بەڵام ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە".
لە روونكردنەوەكەدا باس لەوەشكراوە"خزمەتكردنی هەڵەبجە بەرپرسیارێتیی حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكانە"، وەك ئاماژەكردن بەوەی كە ئەوە پەیوەندی بە مەسعود بارزانییەوە نییە و هیچ بڕەپارەیەكیشی بۆ ئەو شارە تەرخان نەكردووە و نایكات".
ئ پ
بیروڕا



