کوردستانی

هەسەدە دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەسەدە دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە
مەودا میدیا-

هێزەکانی سوریای دیوکرات (هەسەدە) هەواڵێکی کەناڵی ئەخباری سەر بە حكومەتی كاتی دیمەشق سەبارەت بە هێرشی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی شەڕڤانان بۆ سەر پێگەی گرووپە چەکدارەکان رەتدەکاتەوە.

هەسەدە رایگەیاند "ئەوەی کەناڵی ئەخبار، بانگەشەی بۆ دەکات، شێواندنی راستییەکانە و چەواشەکردنی بیروڕای گشتییە، هەروەها نیشانەی پرسیار دەخاتە سەر ئەو لایەنانەی کە پشت بڵاوکردنەوەی ئەو درۆ و چەواشەکارییانەوەن".

ئەوەذی خستەڕوو "درووستکردنی سەرچاوەی خەیاڵی و بڵاوکردنەوەی هەواڵی درۆ و چەواشەکاریی رای گشتیی، تەنها خزمەت بە ئەجێندا ناسراوەکان دەکات، کە هەوڵدەدەن تۆوی ناتەبایی کۆمەڵایەتی و شێواندنی راستییەکان بچێنن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan