کوردستانی

دوو کەس بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو کەس بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەەرایەتی گشتیی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەک و بەتۆمەتی دزیکردن، لەلایەن مەفرەزەكانی بنکەی پۆلیسی بازیان دوو تۆمەتبار دەستگیركران.

بەڕێوەەرایەتی گشتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سكاڵای تۆماركرد کە (45) مسقاڵ ئاڵتون و بڕی دوو ملیۆن و 400 هەزار دینار لەماڵەکەیدا لێ دزراوە،  پاش لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونی هێزەکانیان، دوو تۆمەتبار دەستگیرکران و دەستیش بەسەر ئاڵتونە دزراوەکەدا گیراوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "تۆمەتباران (ج، ح، ک لەدایکبووی 1970- س، ح، ف لەدایکبووی 1984) کە پیشەیان دەرۆزەکارە، دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزادان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan