کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی و سودانی جەخت لە هەڵبژاردنێکی بێگەرد دەکەنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی و سودانی جەخت لە هەڵبژاردنێکی بێگەرد دەکەنەوە
مەودا میدیا-

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عیراق لە بەغدا کۆبووەوە و جێبەجێکردنی رێککەوتنی نەوتیی هەرێمی کوردستان و عیراق و لابردنی سەرجەم ئاستەنگەکانی بەردەم رێککەوتنەکەیان تاوتوێ کرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "پێویستە رێکارەکانی ناردنی مووچە خێراتر بکرێن تاوەکو کاتی دابەشکردنی مووچە لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ عیراق یەکبخرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سەرۆک وەزیرانی عیراق خۆی کوڕی شەهیدە، بۆیە گرنگی تایبەتی بە کەسوکاری شەهیدان داوە و ئەوەش شایەنی پێزانینە، هەروەها سوپاسی سودانی کرد بۆ گۆڕینی ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan