کوردستانی

کەرنەڤاڵەکەی پارتی لە کەرکوک ئاڵۆزی لێکەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەرنەڤاڵەکەی پارتی لە کەرکوک ئاڵۆزی لێکەوتەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پارتی دیموکراتی کوردستان کەرنەڤاڵێکی جەماوەری بۆ ناساندنی کاندیدانی حزبکەی لە گەڕەکی شۆرجەی شاری کەرکوک رێکخست و شەڕو پێکدادان لە کەرنەڤاڵەکە دروستبوو.

بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی ململانێی نێوان کاندیدەکانەوە شەڕە تەقە و ئاژاوەو پێکدادان لەنێوان لایەنگران و جەماوەری بەشداربووی پارتی لەکەرنەڤاڵەکە دروستبووە.

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان لە پشکی پارتی داوای لە لایەنگرانی حزبەکەی کردووە هێورببنەوە و رایگەیاندووە "نەیارانی پارتی تۆقیوون و هەوڵی تێکدانی کەرنەڤاڵەکەیان دەدەن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan