کوردستانی
خوێندکاران ئاگادار دەکرێنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی هەرێم ئاشکرایکرد کارکردن لەسەر ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی 12 لە زانکۆ و پەیمانگەکان بەردەوامە.
عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی هەرێم رایگەیاند: “تاوەکو ئێستا کارکردن لەسەر ئەنجامەکانی دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و کاتی راگەیاندنی ئەنجامەکان دیارینەکراوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دوای کۆتاییهاتنی پڕۆسەکە، هەموو لایەک لە وادەی راگەیاندنی ئەنجامی زانکۆلاین ئاگادار دەکەنەوە، بۆیە هەر هەواڵێک بە ناوی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە لەبارەی راگەیاندنی ئەنجامەکانەوە بڵاودەکرێتەوە، دوورە لە راستییەوە و پێویستە دەرچووان پشت بە هەواڵی نافەرمی نەبەستن".
ب ح

بیروڕا