کوردستانی
مەزڵوم عەبدی: لێکتێگەیشتنی ئەمنی و سەربازییمان لەگەڵ دیمەشق هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئاشکرایکرد سەردانەکەی باراک و کوپەر، بەردەوامی هاوکاری لەگەڵ باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا پشتڕاستدەکاتەوە".
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە رایگەیاند "لە کۆبوونەوەی حەسەکەدا پشتیوانیان بۆ هەڵگرتنی یاسای قەیسەر دەربڕیوەو جەختیان لە بەشداریکردنی دیمەشق لە شەڕی دژبە تیرۆر کردووەتەوە و بەشداریکردنی دیمەشق لە شەڕی داعش یەکێکە لە مەرجەکانی هەڵگرتنی سزاکان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری بەرگری و بەرپرسی هەواڵگریی سوریا لە دیمەشق ئەنجامداوە و لەسەر چەند بابەتێک گەیشتوونەتە رێککەوتنێکی سەرەتایی".
ئەوەشی خستەڕوو " لێکتێگەیشتنێک هەیە سەبارەت بە پرەنسیپی لامەرکەزی، ناکۆکیش لە لێکدانەوەی زاراوەکەدا هەیە و بەمنزیکانە شاندێکی ئیدارەی خۆسەر سەردانی پارێزگاکانی سوریا دەکات".
ب ح

بیروڕا