کوردستانی
تەندروستی سلێمانی: رۆژانە زیاتر لە 500 منداڵ دەبینرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە تەنها لە مانگی رابردوودا، زیاتر لە 16 هەزار و 379 منداڵ لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی تایبەت بە منداڵان بینراون.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند "مانگی رابردوو دوو هەزار و 598 منداڵ لە نەخۆشخانەکە خەوێندراون، هەزار و 594 حاڵەتی سكچوون و رشانەوە و ووشكبوونەوە و 185 حاڵەتی هەناسەتووندیش تۆماركراوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە مانگی رابردوودا 485 منداڵ لەبەشی تیشك و دەمار و 155 منداڵ لە بەشی بەدخۆراكی و 169 منداڵ لەبەشی راهێنانەوەی چارەسەری خۆراك و 113 منداڵ لەبەشی هەرس و جگەر بینراون".
ئەوەشی خستەڕوو "هەر لە مانگی رابردوودا 17 هەزار و 411 485 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 478 سۆنەر و 125 ئیكۆ و 29 نازور ئەنجامدراوە و 485 تیشک گیراوە".
ب ح

بیروڕا