ئابووری

بەشە خۆراكێكی گرنگ بۆ هاوڵاتیان گەڕێندرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەشە خۆراكێكی گرنگ بۆ هاوڵاتیان گەڕێندرایەوە
مەودا میدیا-

سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، دوای دوو ساڵ لە هەوڵدان دواجار توانیمان بەشە رۆنی ساڵی 2018 ی هاوڵاتیانی چوارقوڕنە بگێڕینەوە بۆ هاوڵاتیان.

كاسترۆ مەعروف، سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "كۆڵمان نەدا دوای دوو ساڵ چاودێری کردن و بەدواداچوون تاوەکو 51 هەزار لیتر زیتی هاوڵاتیانی ناحییەی چوارقوڕنەمان لە سنوری ئیدارەی راپەڕین گێڕایەوە بۆهاوڵاتیان".

ئەوەشی خستەڕوو "دوای دووساڵ چاودێریکردنی بەردەوام، ئەو بەشە رۆنەی بەشە خۆراكمان گێڕایەوە كە وتیان فەوتاوە، لەئیستادا بەشە ڕۆنەکە گەیشتوەتە چوارقوڕنە هاوڵاتیان دەتوانن وەری بگرن بێ هیچ بڕە پارەیەک".

باسی لەوەشكرد "پێشتر پارە لەسەر هاوڵاتیان وەرگیرابوو بۆ ئەو بەشە رۆنە، بەڵام دابەش نەكرابوو بەسەریان".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان