کوردستانی

پە.كە.كە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی خستەخوارەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پە.كە.كە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی خستەخوارەوە


مەودا میدیا-
ئەمڕۆ سێشەممە، چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانیان لە چیای قەندیل لە هەرێمی كوردستان خستە خوارەوە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێكی گیانی لێبكەوێتەوە. 

ئاژانسی هەواڵی شەفەق نیوز لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنییەوە بڵاویكردووەتەوە" فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكە لە ناوچەی نێوان گوندەكانی پردەشاڵ و زارگەلی، لە ناوچە شاخاوییەكانی نزیك سنووری عیراق و توركیا كەوتووەتە خوارەوە". 

باسی لەوەش كردووە" فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكە لەلایەن ئەندامانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پە.كە.كە) كە لەو ناوچەیە جێگیركراون خراوەتە خوارەوە، كە ئەو ناوچەیە ناوبەناو شەڕی چەكداری لەگەڵ سوپای توركیادا بەخۆیەوە بینیوە پێش ئەوەی رێكەوتنی ئاشتی لەنێوان هەردوولا بكرێت".

ئەوەش لە كاتێكدایە كە تەنانەت لە دوای رێكەوتنەكەشەوە كە لە نێوان توركیا و پە.كە.كە ئەنجامدار، توركیا چەند جارێك ئەو ناوچانەی بۆردومان كردووە كە نزیك بوون لە پارتی كرێكارانی كوردستانەوە. 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan