کوردستانی
لێخۆشبوونی پێشینەكان بەشێك لە كەسوكاری شەهیدان ناگرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
هەرچەندە لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە لێخۆشبوون لەو پێشینانەی كە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا دراوە بە كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، بەڵام لێخۆشبوونەكە بەشێك لەو چینە ناگرێتەوە.
جەبار عومەر، بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند"بڕیاری لێخۆشبوون لە قەرزەكانی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان پێشتر تەنها بۆ قەرزەكانی خانوبەرە و نیشتەجێبوون بوو، بەڵام دواتر قەرزی هاوسەرگیریشی بۆ زیاد كراوە".
وتیشی، ئەو كوڕ و كچانەی شەهیدان و ئەنفالكراوان كە تەنها بڕی پێنج ملیۆن دیناریان وەرگرتووە بڕیارەكە دەیانگرێتەوە، بەڵام ئەوانەی كە بڕی 10 ملیۆن دیناریان وەرگرتووە كە ئەوكات پێنج ملیۆنی وەك دیاری حكومەتی هەرێم بووە، بڕیارەكە نایانگرێتەوە و پێویستە پێنج ملیۆنی یەكەم بگەڕێننەوە و لێخۆشبوون نایگرێتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"قەرزەكانی خانوبەرە و نیشتەجێبوون كە لای كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوانن بڕەكەی هەرچەند بێت لێخۆشبوونەكە دەیگرێتەوە".
ئ پ
بیروڕا



