کوردستانی

ژیانی کۆچبەرانی کورد لە لیبیا لە مەترسیدایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژیانی کۆچبەرانی کورد لە لیبیا لە مەترسیدایە
مەودا میدیا-

چالاکوانێکی بورای کۆچبەران هۆشداریی دەداتە گەنجانی هەرێمی کوردستان کە روو لە وڵاتانی تونس و لیبیا نەکەن بە مەبەستی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا.

رەنج پشدەری، چالاکوانی بواری کۆچبەران بە مەودا میدیای راگەیاند "ژمارەیەک کۆچبەری کورد ماوەی 41 رۆژە لە شاری تەرابلوسی لیبیا دەستگیرکراون و لە دۆخێکی زۆر خراپدان".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "گەنجە کوردەکان دوای 40 رۆژ تەلەفۆنیان بۆ کەسوکاریان کردووە ودڵنیاییان پێداون کە لەژیاندا ماون بەڵام دۆخی  دەروونی و جەستەیان تێکچووە".

ئەوەشی خستەڕوو "شوێنی مانەوەی کۆچبەرەکان گونجاو نییە و تەنانەت یەک ژەم خواردنیان پێدەدەن تاوەکو نەمرن لە برسان، داوا دەکەن لایەن پەیوەندیدارەکان بچن بەهانایانەوە".


ب ح
Qaiwan
Qaiwan