کوردستانی
دژەتیرۆر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی چەند دیمەن و وێنەیەک بۆ تۆمەتبارکردنی هێزەکانیان لە رووداوەکانی 2017/10/16، لە پەیجی دژە تیرۆری پارتی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر رایگەیاند "هێزەکانیان وەک بەشێک لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش هاوئاهەنگی لەگەڵ سەرجەم هێزەکانی ناو ئەو هاوپەیمانییە دەکەن و چالاکییەکانیش لە سەرجەم پێگە فەرمییەکانمان بەردەستن کە بەشێکن لە هەوڵەکانی دژەتیرۆر بۆ لەناوبردنی پاشماوەی تیرۆرسیتان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لایان سەیر نییە هێزێکی لۆکاڵی کە سەرجەم چالاکییەکانی لە وێنەگرتن و سەرکووتکردنی چالاکوان و رۆژنامەنووس و خۆپیشاندان و بوونە کڵاوسووری بەرلەشکری دوژمن کۆدەبێتەوە لەم چالاکییە گرنگ و نێودەوڵەتیانە تێبگات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "با ئەو هێزە لۆکاڵیە سەرقاڵی کاری خۆیان بن و ئیشی گەورەی وەک رووبەڕووبنەوەی تیرۆر و چەسپاندنی یاسا و پاراستنی هەولێر و ئازادکردنی مەخمور لەو رۆژانەی ئەوان (هەڵهاتنیش دەبێت)یان کردبووە دروشمی خۆیان بۆ ئێمە جێبهێڵن".
ب ح

بیروڕا