کوردستانی
ئامادەکارییەکان بۆ فیستیڤاڵی هەنار بەردەوامە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە بڵاویکردەوە کە بەسەرپەرشتی پارێزگاری هەڵەبجە، ئامادەکارییەكان بۆ بەڕێوەچوونی ڤێستیڤاڵی هەنارو پایز بەردەوامە
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە رایگەیاند "لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ سازکردنی فیستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە لە رێگەی تیمەکانی پارێزگا، بەڕێوەچوونی کارە خزمەتگوزاری و لۆجستییەکان لە پارکی شاری یاری هەڵەبجە بە چڕی بەردەوامە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "تیمە تایبەتمەندەكان، هەستاون بە رێکخستنەوەی رێگای هاتوچۆی گەشتیاران لە پشت پارکەکەوە بەرەو ناوچەی دەڵەمەڕ، بەمەبەستی دابینکردنی ژینگەیەکی پاک و شایستە بۆ پێشوازیکردن لە میوانان و بەشداربووانی فیستیڤاڵەکە".
ب ح

بیروڕا