کوردستانی
مەزڵوم عەبدی: لامەرکەزییەت تێروانینی ئێمەیە بۆ داهاتووی سوریا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئاشکرایکرد پرۆژەی لامەرکەزییەت بنەمای تێڕوانینی ئەوانە بۆ داهاتووی سوریا و داوای دەوڵەتێکی یەکگرتوو دەکەن کە مافەکان بۆ هەموو پێکهاتەکان دەستەبەر بکات.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند "بۆ یەکخستنی هێزەکان لە چوارچێوەی هەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ لەگەڵ دیمەشق گەیشتوونەتە رێککەوتن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەو رووداوانەی لە کەناراوەکان و سوەیدا چەند جارێک دووبارە بوونەوە متمانەی بە دەسەڵاتی دیمەش کەمکردوونەتەوە و ئەمەش بووەتەهۆی دواخستنی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی 10ی ئازار".
ئەوەشی خستەڕوو "هەسەدە لە 10 هەزار جەنگاوەر زیاتر پێکهاتووە و تێکەڵبوونی بە سوپای سوریا، کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر بەهێزبوونی سوپاکە دەبێت، زۆرینەی کێشەکانیش چارەسەر دەکات".
ب ح

بیروڕا