کوردستانی

ئۆجەلان: مافی هیوا هەنگاوێكە دەبێت دەوڵەت بیگرێتەبەر

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئۆجەلان: مافی هیوا هەنگاوێكە دەبێت دەوڵەت بیگرێتەبەر
مەودا میدیا-

تیمی پارێزەرانی سەدە لەبارەی سەردانەكەیان بۆ ئیمراڵی و چاوپێكەوتن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیكراوی پەكەكە راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە.

تیمی پارێزەرانی سەدە لە زاری عەبدوڵڵا ئۆجەلان بڵاویکردەوە "دەبێت هەموو باوەڕ و مەزهەبەکان بتوانن بە شێوەیەکی ئازاد گوزارشت لە خۆیان بکەن".
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێوەری هیوا هەنگاوێکە دەبێت دەوڵەت بیگرێتەبەر، ئەمە بابەتێکە کاریگەری لەسەر هەزاران کەس دەبێت و دەبێت بە شێوەیەكی یاسایی ئەنجام بدرێت".

ئەوەشی خستەڕوو "دەبێت کورد بە شێوەیەکی یەکگرتوو لەنێو یاسادا جێگەی بکرێتەوە و ئەمە جەوهەری ئاشتییە چونکە تاوەکو ئێستا کورد لە یاسادا بە نەبوون هەژمار کراوە".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan