کوردستانی

رێژەی کورد لە سوپای عیراق 1% کەمترە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 رێژەی کورد لە سوپای عیراق 1% کەمترە
مەودا میدیا-

نوێنەری پێشووی هەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عیراق ئاشکرایکرد بە بەرنامە رێژەی کورد لە سوپا و دامەزراوە سەربازییەکانی عیراق کەمکراوەتەوە.

عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری پێشووی هەرێم لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عیراق رایگەیاند "بەپێی دەستوور، دەبێت سوپای عیراق لە هەموو پێکهاتەکان پێکبێت، بەڵام رێژەی کورد لە ریزەکانی سوپا 1% کەمترە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە شوێنی هەر سەربازێکی کوردێک کە خانەنشین دەبوو لە دەزگا ئەمنی و سەربازییەکانی عیراق کەسێکی خۆیان لە شوێنی دادەنایەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "شەش بڕگەی ماددەی (9)ی دەستوور سەبارەت بە هێزە سەربازیی و ئەمنییەکان پێشێلکراون و کە نابێت هیچ هێزێکی میلیشیایی لە دەرەوەی دەسەڵات بێتە بەشێک لە سوپای عیراق".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan