کوردستانی
وتاری هەینی تایبەت بە نابیستان پێشکەش دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ هەینی لە قەزای کەلار وتاری هەینی تایبەت بە نابیستان پێشکەشکرا و وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستانیش جەخت لە فراوانکردنی پرۆسەکە دەکاتەوە.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێم رایگەیاند "پرۆسەی وتاری هەینی بۆ نابیستان فراوانتر دەکەن و لە هەر شوێنێک داوایان لێبکرێت، جێبەجێی دەکەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەموو هەینیەک، کەسێکی شارەزا وتاری مامۆستا لە رێگەی ئاماژەوە بۆ نابیستان وەردەگێڕت و پێشوازییەکی زۆر لە پرۆسەکە کراوە".
ب ح

بیروڕا