کوردستانی

شەقامی سەدمەتری سلێمانی دەكرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەقامی سەدمەتری سلێمانی دەكرێتەوە


مەودا میدیا-
دوای تەواوبوونی بەشێكی سەرەكی پرۆژەی شەقامی سەدمەتری سلێمانی كە ناونراوە ئۆتۆبانی بابان، لە كۆتایی ئەم مانگەدا بەشێوەیەكی رەسمی دەكرێتەوە و دەخرێتە خزمەتی هاوڵاتییانەوە.

دلێر كەمال، بەرپرسی بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی كۆمپانیای قەیوان كە لایەنی جێبەجێكاری پرۆژەكەیە رایگەیاند" كارەكانی بەشێكی دیكەی شەقامەكە كە درێژییەكەی 26 كیلۆمەترە، تەواوكراوە و بڕیارە كۆتایی ئەم مانگە بەڕەسمی بەڕووی هاتوچۆی شۆفێران بكرێتەوە".

وتیشی" ئەو بەشەی ئێستا لە تەواوبووندایە، درێژییەكەی 34 كیلۆمەترە و بە سێ قۆناغ جێبەجێ دەكرێت، بەڵام تا كۆتایی ئەم مانگە، درێژیی 26 كیلۆمەتری پرۆژەكە تەواو دەبێت كە لە تاسلوجەوە دەست پێ دەكات تا ناوچەی قەرەداغ". 

درێژیی كۆی گشتی شەقامی ئۆتۆبانی بابان 146 كیلۆمەترە و بە تەواوبوونیشی جگە لەوەی زۆرێك لە كێشە و گرفتەكانی ترافیك و جەنجاڵیی ناوشاری سلێمانی كەم دەكاتەوە، سیمای شاری سلێمانیش جوانتر دەكات. 
ئ پ

Qaiwan
Qaiwan