کوردستانی
سێ سایلۆی نوێ لە هەرێم دروست دەكرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بە مەبەستی پاڵپشتی جوتیاران و هەڵگرتنی بەرهەمی دانەوێڵە لە هەرێمی كوردستان، سێ سایلۆی نوێ لە چەند ناوچەیەكی جیاوازی هەرێم دروست دەكرێن.
سەروەر هاواری، بریكاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند" سێ سایلۆی نوێ لە هەرێم دروست دەكرێن و دەكەونە هەریەك لە هەڵەبجە، كۆیە و زاخۆ".
وتیشی" ئەو سایلۆیەی كە دەكەوێتە هەڵەبجەوە زۆرینەی كارەكانی تەواو كراوەو ئە دووانەشی كە دەكەونە كۆیە و زاخۆ لە قۆناغی سەرەتای و تەندەریندان".
ئەوەش لە كاتێكدایە كە ساڵانە جوتیارانی هەرێم و حكومەتیش پێویستی زۆریان بە هەڵگرتنی گەنم و دانەوێڵە هەیە، بەڵام وەك پێویست جێگا نەبووە بۆ ئەو كارە.
ئ پ
بیروڕا



