کوردستانی
وتەبێژی یەکێتی: هیچ هێزێک بە رکابەری خۆمان نازانین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایکرد رێگە بە پێکهێنانی هیچ حکومەتێک نادەن ئەگەر حکومەتێکی خزمەتگوزار و دادپەروەرنەبێت، یان هەڵەکانی رابردوو راست نەکاتەوە.
کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند "پەیامەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی زۆر روون بوون کە یەکێتی هیچ هێزێکی سیاسی بە رکابەری خۆی نازانێت لە بەغدا".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "یەکێتی خاوەنی پێگە و پەیوەندییەکی بەهێزە لە بەغدا، یەکێتی خاوەنی ستراتیژ و میراتێکی بەهێزی مام جەلال-ە و دەتوانێت تاکە حزبێک بێت کە خزمەتی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکات".
ئەوەشی خستەڕوو "هەموو حزبێک پێگەی جەماوەریی خۆی دەزانێت و ئەوان دڵنیایی دەدەن کە یەکێتی سەردەکەوێت و کورسییەکانی لەم هەڵبژاردنەدا زیاد دەکات".
ب ح

بیروڕا