کوردستانی

سێ کۆچبەری کورد لە ئاوی ئیتالیا خنکان

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ کۆچبەری کورد لە ئاوی ئیتالیا خنکان
مەودا میدیا-

بەهۆی نقومبوونی یەختێکی کۆچبەران لە ئاوەکانی نێوان ماڵتا و ئیتاڵیا زیاتر لە 20 کەس خنکان و چالاکوانێکی بواری کۆچبەرانیش ئاشکرایکرد لەناو قوربانییەکاند کۆچبەری کورد هەیە.

رەنج پشدەری، چالاکوانی بواری کۆچبەران رایگەیاند "تاوەکو ئێستا تەنها 11 کۆچبەر لە کۆی 35 کەس رزگارکراون و 20 کۆچبەریش بەهۆی نقومبوونی یەختەکەوە خنکاون".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سێ لە کۆچبەرە خنکاوەکان کوردن و خەڵکی رانیە و حاجیاوان، کۆچبەرەکانی تریش، خەڵکی عیراق، سودان، میسر و ئەفغانستان بوون".

ئەوەشی خستەڕوو "یەختەکە لە لیبیاوە بەڕێکەوتووە و رۆژێک پێش رووداوەکە، رێگەیان هەڵەکردووە و داوای بەهاناوەچوونیا لە ماڵتا و ئیتالیا کردووە و بە هانایانەوە نەچوون".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan