کوردستانی

دەمپارتی داوا لە ئەوروپا دەکات پشتیوانی لە دۆزی کورد بکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەمپارتی داوا لە ئەوروپا دەکات پشتیوانی لە دۆزی کورد بکات
مەودا میدیا-

هاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەمپارتی)  لە کۆبوونەوەی سەرۆکی پارتی سۆسیالیستەکان داوای لە یەکێتیی ئەوروپا کرد پشتگیری لە دۆزی کورد بکەن

تونجەر باقرخان، هاوسەرۆکی دەمپارتی لە کۆبوونەوەی سەرۆکەکانی پارتی سۆسیالیستەکانی ئەورووپا رایگەیاند "50 ملیۆن کورد لە پێناو دیموکراسی و دادپەروەریی و یەکسانی تێدەکۆشن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "داوا لە پارتە سیاسییەکان و هاوڕێ و دۆستە ئەورووپییەکان دەکەن، هاوشێوەی ئۆکرانیا و فەڵەستین، پشتگیریی لە داوای ئازادیی و دیموکراسیی کوردان بکەن".

ئەوەشی خستەڕوو "کوردانی رۆژئاوا دوای لەناوبردنی داعش داوای مافی یەکسان دەکەن و هیوایەکی گەورەیان هەیە، ئەوان لە نەریتێکی تێکۆشانەوە هاتوون".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan