کوردستانی
دەمپارتی سەردانی هاوسەرۆکانی پێشووتری هەدەپە دەکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
پارتی دیموکراسیی و یەکسانیی گەلان (دەم پارتی) ئاشکرایکرد سبەینێ سەردانی هەریەک لە سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکانی پێشووتری هەدەپە دەکەن لە زیندان.
پارتی دیموکراسیی و یەکسانیی گەلان (دەم پارتی) رایگەیاند "سبەینێ کاتژمێر 10:00ی بەیانی، تولای حاتیمۆغوڵاری و تونجەر باقرخان سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش دەکەن لە زیندنای ئەدیرنە و کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ لەبەردەم زیندانەکە،کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ئەنجام دەدەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەر سبەینێ کاتژمێر 2:30 خولەک، حاتیمۆغوڵاری و باقرخان سەردانی فیگەن یوکسەکداغ، لە گرتووخانەی کاندرا دەکەن و هاوسەرۆکانی پێشووتری هەدەپە لە پێشهاتە سیاسییەکان ئاگادار دەکەنەوە".
ب ح

بیروڕا