کوردستانی
زەوی بە هەزاران پێشمەرگە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەرپرسی دابەشكردنی زەوی لە وەزارەتی شارەوانی هەرێم ئاشكرایکرد، بەشێکی تر لە رەزامەندیی پێدانی زەوی لە ئەنجومەنی وەزیران بۆ زیاتر لە شەش هەزار پێشمەرگەی یەكەكانی 70 و 80 گەڕاوەتەوە.
سەربەست مەولود، سەرپەرشتیاری تیمی وردبینی و رێکخستنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی له وهزارهتی شارهوانی هەرێم رایگەیاند"بەشێكی تر لە رەزامەندیی تەرخانكردنی زەوی لە ئەنجومەنی وەزیران گەڕاوەتەوەكە هەمووی سەر بە هێزەكانی پێشمەرگەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەو کەسانەی كە بە لیست ناوەکانیان هاتووەتەوە نووسراویان بۆ دەكرێت، رەزامەندییەكان بەپێی شوێنی نیشتەجێبوون و كارتی زانیاریی و بەپێی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان جیا دەكرێنەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "لە قۆناغی کۆتایی وردبینی و ناردنی فۆڕمی زەوی فەرمانبەراندان و نزیكەی 480 هەزار رەزامەندیی تەرخانکردنی زەوی لە ئەنجومەنی وەزیران بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان و پێشمەرگە و كارمەندانی ناوخۆ گەڕاوەتەوە".
ب ح

بیروڕا