کوردستانی

سبەینێ باران دەبارێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ باران دەبارێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند "ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێک شوێن دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەرى دروستبوونى تۆزێکى کەم بەتایبەت لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سبەینێ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە پاشان لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاویەکانى باکوور و باکوورى رۆژهەڵات و باکوورى رۆژئاوا دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ ئەگەرى بارینى نمە باران لە درەنگانى شەودا لە ناوچەکانى باکوورى رۆژئاوای هەرێم, هەروەها ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزێکى کەم هەیە".

کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو":

هەولێر : 27 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی
دهۆک : 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ  :  26 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 23 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 28 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 30 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 27 پلەی سیلیزی
سۆران : 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 33 پلەی سیلیزی

ب ح
Qaiwan
Qaiwan