عیراقی
مانگی رابردوو شەش هەزار هاوسەر جیابوونەتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق سەبارەت ئامار و ژمارەی حاڵەتەکانی جیابوونەوە و پێكهێنانی هاوسەرێتی بۆ مانگی ئەیلول لە راگەیاندراوێکدا بڵاوکردەوە.
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق رایگەیاند "لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا 30 هەزار و 205 حاڵەتی هاوسەرگیریی و شەش هەزار و 719 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراون".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "زۆرترین گرێبەستی هاوسەرێتی لە دادگای تێهەڵچوونەوەی رەسافە تۆمارکراوە کە چوار هەزار 307 گرێبەست بووە و لە بەرانبەردا زۆرتین جیابوونەوە لە دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرخ تۆمارکراوە کە هەزار و 295 حاڵەت بووە".
ب ح

بیروڕا