کوردستانی

کۆچبەرە کوردەکان لە لیبیا دەگەڕێندرێنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆچبەرە کوردەکان لە لیبیا دەگەڕێندرێنەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم پەیامێک ئاڕاستەی خانەوادەی ئەو کۆچبەرانە دەکات کە لەئێستادا لە وڵاتی لیبیا گیریانخواردووە.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند  "دڵنیایی دەدەنە خانەوادەی ئەو گەنجانەی لە لیبیا گیریان خواردووە لە ماوەی هەفتەیەکدا بە سەلامەتی دەیانگەڕێننەوە هەرێمی کوردستان".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد" تیمێکی تایبەت لە وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بۆ ئەم مەبەستە راسپێردراون و داواش له دەزگاکانی راگەیاندن دەکەن نەبنە هۆکاری بریندارکردنی هەستی خانەوادەی ئەو کەسانە و هەواڵی بێ بنەماو دوور لە راستی  بڵاونەکەنەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan