کوردستانی

تووەقوت و گۆمەسپان دوو پڕۆژەی رێگاوبان و چارەنووسی پێچەوانە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تووەقوت و گۆمەسپان دوو پڕۆژەی رێگاوبان و چارەنووسی پێچەوانە
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لەبەرانبەر پشگوێخستنی پڕۆژەی رێگاوبانەکان لەسنووری پارێزگای هەڵەبجە ئاشکرایکرد جێی خۆیەتی لە سەرۆکی حکومەت بپرسن بەردی بناغەی پڕۆژەی تووەقوتی دانا پێش گۆمەسپان چی بەسەر هات.

کاوە عەلی کەریم ئەندمی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "پڕۆژەی تووەقوت و گۆمەسپان هەردووکیان سەرۆکی حکومەت بەردی بناغەیانی داناوە، تووەقوت پێش گۆمەسپان بە چوار مانگ دەستیپێکرد بەڵام گۆمەسپان تەواو بوو گوژمەی حەوت هێندەی تووەقوتە کە لە ئێستادا وەستاوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "رێگای تووەقوت بە گوژمەی 30 ملیار  بەردی بناغەی لە 2024/2/22وە دانراوە و تا ئێستا لە 10%ی جێبەجێ نەکراوە و پڕۆژەکە وەستاوە بەڵام رێگای گۆمەسپان بە گوژمەی 210 ملیار و دوای  چوار مانگ لە تووەقوت دەستیپێکرد و کەمتر لە ساڵێک تەواوکرا".

ئەوەشی خستەڕوو "هیواخوازن پردی تەنگی سید محەمەد وەک تووەقوت بێکەس نەبێت دوای سێ مانگی تر ، چونکە کۆمپانیاکە تا ئێستاش قەرزی رێگای کەلاری وەرنەگرتووەتەوە، بە دواداچوون بوون بۆ پڕۆژە ستراتیژییەکانی پارێزگای هەڵەبجەش هەبێت و رێگای سازان بکەوێتە کار و تەنها بەڵێن نەبێت".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan