کوردستانی

سوپای تورکیا بەردەوامە لە بڕینەوەی دارستانەکان

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوپای تورکیا بەردەوامە لە بڕینەوەی دارستانەکان
مەودا میدیا-

 سوپای تورکیا لەسەرەتای مانگی ئەیلولەوە هەڵمەتێکی فراوانی بڕینەوەی دارستان و پارچە پارچەکردنی دارەکانی هەرێمی کوردستانی لە ناوچەکانی زاپ و ئاڤاشین، لە سنووری قەزای ئامێدی دەستپێکردووە".

کامەران عوسمان، سەرۆکی تیمی کوردستانی -عیراقی رێکخراوی (CPT)ی ئەمەریکی رایگەیاند "تەواوی دارەکان بە تراکتۆری مەدەنی، دەگوازرێنەوە بۆ ناو تورکیا و بەشێکی بۆ سووتەمەنی سوودی لێوەردەگیرێت، بەشە زۆرەکەشی بۆ دروستکردنی کورسی و قەنەفە و کەلوپەلی لە تەختە دروستکراوی ناو ماڵ لەلایەن کارگەکانی تورکیاوە بەکاردەبرێن و دواتر ئەم کەلوپەلانە دەنێردرێنەوە ناو بازاڕەکانی کوردستان و بە دانیشتووانی هەرێمی کوردستان دەفرۆشرێنەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پاراستنی سنوور و ژینگە و دارستانەکانی کوردستان لە بەرنامە و پرۆگرامی چ حزبێکی کوردستانی دایە؟ لەبەر شەڕە پەڕۆی هەڵبژاردن و دروشمی رەنگا و رەنگ، کام حزب ئاگای لە وێرانکردنی ژینگەی سەوزی کوردستانە؟".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan