کوردستانی

سبەینێ نمەباران دەبارێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ نمەباران دەبارێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

کەشناسی هەرێم رایگەیاند "ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاویە سنووریەکانی باکوور نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما كەمێک نزم دەبێتەوە ( 2-3 ) پلە  بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سبەینێ  ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاویەکان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی کەمێک تۆز و خۆڵ زیاتر لەناوچەکانی باشووری هەرێم وە هەروەها  لەکاتەکانی بەیانی زوو نمە باران لەناوچە سنووریەکانی باکوور( پارێزگای دهۆک ) دەستپێدەکات".

 ئەوەشی خستەڕوو "کاریگەریی شەپۆلەکە درێژدەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکانی تری هەرێم وەک ناوچە شاخاویەکانی سنووری باڵەکایەتی و پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی, نمە بارانی پچڕ پچڕ بەردەوامی دەبێت کە هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ تاوە باران و هەورە بروسکە , وە پێشبینی دەکرێت ئەم ناجێگری کەش بەردەوامی هەبێت بۆ رۆژی چوارشەممە".

کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو

هەولێر : 28 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی
دهۆک : 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ  : 26  پلەی سیلیزی
ئامێدی : 21 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 26 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 30 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 29 پلەی سیلیزی
سۆران : 24 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 32 پلەی سیلی

ب ح
Qaiwan
Qaiwan