کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامی دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامی دەبێت
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان کەرنەڤاڵی جەماوەری لیستی 222ی یەکێتی لە پارێزگای هەڵەبجە بەرێوەدەچێت.

کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند "ئەمڕۆ لە کەرنەڤاڵی جەماوەری لیستی 222ی یەکێتی، بافڵ جەلال تاڵەبانی وتارێک پێشکەش دەکات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "کەرنەڤاڵەکەی ئەمڕۆ کاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆ لەهۆڵی نێودەوڵەتیی کۆلێژی وەرزش لە پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت.

لای خۆیەوە موختار حاجی عەلی، لێپرسراوی بازنەی بانگەشەی سێی هەڵەبجەی یەکێتی بە مەودا میدیای راگەیاند "سەردانەکەی سەرۆک بافڵ بۆ پارێزگای هەڵەبجە گڕوتینێکی زیاتریان پێدەبەخشێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەڵبژاردنی هەڵەبجە وەک دووەم پارێزگا بۆ رێکخستنی کەرنەڤاڵی لیستی 222ی یەکێتی، بەڵگەی خەمخۆری سەرۆک بافڵ و یەکێتییە بۆ پارێزگاکەیان".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan